کوردستان میدیا

هەینی 6ی بانەمەڕ 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە پرسە و سەرەخۆشیی میرتەحسین بەگ بەشداری کرد

11:07 - 18 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری"، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە پرسە و سەرەخۆشیی میرتەحسین بەگ، بەشداری کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، شاندێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە پرسەی میرتەحسین بەگی ئێزدیدا كرد.

بە بۆنەی كۆچی دواییی "میرتەحسین سەعید عەلی بەگی" ئێزدی، كە میری هەموو ئێزدییەكانی كوردستان و جیهان بوو، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری"، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب، بەشدارییان لە پرسەی میرتەحسین بەگ لە قەزای "شێخان" كرد.

شاندی حیزب بەو بۆنەیەوە پرسە و هاوخەمیی حیزبی دێموكراتیان بە بنەماڵەی كۆچ كردوو و "بابا شێخ " سەرۆكی جڤاتی ڕۆحانی ئێزدییەكان گەیاند.
شاندی حیزب لە لایەن بنەماڵەی میرتەحسین بەگ و جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدییەكانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.