ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی ''حەسەن شەرەفی'' جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب لە گوندی ''شیواشۆک'' سەر بە قەزای کۆیە لە کوردستانی باشوور، بەشداریی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خاتوو "زبێدە سەعید ئۆمەر" دایکی "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" کرد.
شاندی حیزب، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبیان گەیاندە ''دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ'' کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و کوڕی ''کۆسرەت ڕەسووڵ'' و هاوخەمییان لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو دەربڕی.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرپرسانی حیزبی و حکوومیی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون .
ئێوارەی هەمان ڕۆژ شاندێکی حیزبی دیمۆکرات لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی ناوبراو کرد.
پێشتر ''مستەفا هیجری'' لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا هاوخەمیی لەگەڵ ''کۆسرەت ڕەسوول عەلی'' سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەربڕیبوو.