کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەی "حیزبی شیوعیی کوردستان" بەشداریی کرد

11:25 - 6 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی "حیزبی شیوعیی كوردستان"، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری" جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە شاری هەولێر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی حەوتەمین كۆنگرەی "حیزبی شیوعیی كوردستان" كرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن ئەندامانی ڕێبەری و سكرتێری حیزبی شیوعی پێشوازییان لێ کرا.

شاندی حیزبی دێموكرات بەو بۆنەیەوە بروسكەی پیرۆزبایی "حیزبی دێموكراتـ"ـیان پێشكەش بە ڕێبەرایەتیی "حیزبی شیوعی كوردستان" كرد.