کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوئید، لە یادی ۳۱ ساڵەی کارەساتی هەڵەبجە، که لە شاری ستوکهوڵم پێتەختی ئەو وڵاتەدا بەڕێو چوو، بەشداری کرد.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێک بە دەسپێشخەریی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، لە وڵاتی سوئید، لە کلیسای "ئادۆلف فرێدریک''، بۆ یادی کارەساتی هەڵەبجە بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا، نوێنەری زۆربەی حیزبە سوئیدییەکان و چەندین پارلەمانتار و کەسایەتیی سیاسی و حیزبە کوردستانییەکان بەشدار بوون.
شاندێک بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئید، پێکهاتوو لە بەرپرسی کۆمیتە ـ"مەولود عەبدیلزادە" و "چیا عەلیار"ـ بەشداریی ئەو کۆڕە بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا پارلەمانتارانی سوئیدی و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان و کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی وتاریان پێشکەش کرد.
بەشداربووان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە، هاوکات ئەو جەنایەتەیان کە دەرهەق بە گەلی کورد کراوە، مەحکووم کرد.
لە چەند بڕگەی ئەو ڕێوڕەسمەدا چەند پارچە مۆسیقا لە لایەن هونەرمەندانی کوردەوە پێشکەش کرا.