ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ، شاندێکی یەکیەتیی ژنان بە سەرپەرەستیی "شنە درودگەر" بەرپرسی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە سێمینارێکدا کرد کە لەلایەن ماڵی ڕۆشنبیری کۆیە بەڕێوه چوو.
ئەو سێمینارە لەلایەن" کۆردۆ عومەر" بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بەرەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە چوو.
ئەو سێمینارە لە چوارچێوەی دروشمی "هۆشیاریی تاک چارەیە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان" بە ناوەرۆکی باس و شیکاری لەسەر هۆکاری تووندوتیژییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان بەڕێوە چوو.