کوردستان میدیا: شاندێكی فیدراسیۆنی حیزبە كوردییەكان سەردانی سەرۆكی لیستی سۆسیال دێموكراتەكان لە پارلمانی وڵاتی دانماركی كرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٩ی رەزبەری ١٣٩٣ی ھەتاوی، شاندێکی حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی دانمارك، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەیان کرد و لەگەڵ هێنریک دێم کریستیەنس، سەرۆکی لیستی سوسیال دێموکراتەکان کۆبووەوە.
شاندی فیدراسیۆنی حیزبە کوردییەکان لە سەعید یوول لە پارتی دێموكراتی كوردستان، حاتەم جەھانگیری لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و یێڵماز یێڵدز لە پارتی سۆسیالیستی باكووری كوردستان پێکهاتبوو.
شاندی فیدراسیۆنی حیزبە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک لەم دانیشتنەدا بە هۆی پشتیوانی نیزامی و مرۆیی وڵاتی دانمارک لە کوردستان، نامەیەكی دەستخۆشییان پێشكەش بە سەرۆکی لیستی سوسیال دێموکراتەکان کرد.
ھەروەھا لەو سەردانەدا شاندی حیزبە كوردستانییەكان داوایان لە سەرۆكی لیستی سوسیال دێموكراتەكان كرد كە بەردەوام بن لە گەیاندنی ھاوكاری مرۆڤی و ئینسانی بۆ ئاوارەكانی شەنگال و بە ناوبراوویان راگەیاند كە پێویستە جیھان لە دژی داعش لە كوردستانی سووریە ھەڵوێست بگرێت و لە دووپاتبوونەوەی كارەساتی شەنگال لە كۆبانی پێشگیری بكەن.
هێنریک دێم کریستیەنس، سەرۆکی لیستی سوسیال دێموکراتەکان لە پارلمانی دانمارک خۆشحاڵیی خۆی لە چاوپێکەوتنی شاندی فیدراسیۆنی حیزبە کوردییەکان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە دانمارك بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی كوردەكان و ھاوكارییان پێشكەش دەكات.