کوردستان میدیا

پێنجشەممه 8ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شانۆی هەڵبژاردنەکان بایکۆت دەکرێت

18:53 - 27 رێبەندان 2719

ئه‌ندامان‌ و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران له‌ سه‌قز ‌و ده‌وروبه‌ری‌، له‌ ده‌یان گوند ‌و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌یزوڵڵابه‌گی‌ ئەم شارە، چالاکیی‌ به‌رینی‌ ته‌بلیغاتییان بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردنەکان به‌ڕێوه‌ برد.

ئه‌و چالاکییه‌ ته‌بلیغاتییانه‌ له‌ ڕێکه‌وته‌کانی‌ ٢٥ و ٢٦ی ڕێبه‌نداندا به‌ڕێوه‌ چوو کە ‌ تراکت‌ و پووستێری‌ تایبه‌تی ده‌زگای‌ ڕێکخستنی‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموکرات بڵاو کرایەوە.

به‌شێک له‌و گوندانه‌ی‌ که‌ چالاکیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ تێدا به‌ڕێوه‌ چووه بریتن له‌: "کوڵته‌په‌، چۆمه‌ڵوو، چاخلوو، قه‌ڵاکۆن، له‌گزی‌، تیزاوا، ساحێو، عه‌لیاوا، یازیبڵاخی‌، سوورج، قاره‌وا‌و مه‌رخوز" ‌و چه‌ندین گوندی‌ دیکه‌.

لە بوکان خەڵک بەشداری لە پڕوپاگەندەی بەناو نوینەران ناکەن و ئەوانەی خۆیان بەربژێر کردووە بە مۆرەی ڕێژیم دەزانن.

بەربژێرەکانی ڕێژیم چەواشەکاری بۆ فریودانی خەڵک دەکەن و سروودە نەتەوییەکان وەک "خوایە وەتەن ئاواکەی" بڵاو دەکەنەوە و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانیان جامانە لەسەریان دەکەن.

بەڵام خەڵک چیدیکە فریوی ئەو شانۆگەرییانە ناخۆن، چونکە نە جامانە تایبەت بەوانە و نە وەتەن ئاوەدانکردن کاری ئەوانە .

هاوکات بەربژێرەکانی ڕێژیم بەزم و هەڵپەرکێ ساز دەکەن، بەڵام بەو حاڵەش لەلایەن خەڵکەوە هیچ وڵامێکیان نییه و تەنیا چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی خۆیان بەشدارن.

هەر لە بۆکان، ئەندام، لايەنگران و هه‌وادارانى حيزبی دێموکرات له شەقامەکانی يەکشوه، باغى قازى، گەڕەکى سامان که ستادى دوو له بەربژێرەکانی سپاى تێرۆريستى پاسدارانى لێيه، زياتر له هەزار تراکت و پۆستێر و هەروەها وێنەی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور قاسملووى نەمر بڵاو کراوەتەوە.

بەشێک له خەڵک و لاوان وێنەى دوکتور قاسملوویان له‌سەر سينگى خۆيان داوه.