
ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە و دژی دوژمانی گەل هەڵوێستیان دەربڕیوە.
شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمە، تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر ڕێگای شنۆ- ورمێ، ڕێگای شنۆ- سەرگیز و گوندی خاڵتاوێ، بە نووسینی دروشم ئەو چالاکییەیان ئەنجام داوە.
تیکۆشەرانی دێموکرات لە پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دروشمگەلی وەکوو: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەهیدان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی ڕێگاتان درێژەی هەیە و سەرکەوێ ڕاسانی شاخ و شار''یان نووسیوە.
هەروەها ئەندامانی حیزب بە نووسینی ''مەرگ و نەمان بۆ جاش و سپای تێرۆریستی پاسدران'' هەڵوێستی توندی خۆیان دژی ڕێژیمی ئێران دووپات کردەوە.