كوردستان میدیا: شۆرای فەرهەنگیی گشتیی رێژیم لە شاری روانسەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری گۆڕنیی ناوی كوردیی شەقام و كۆڵانەكانی ئەو شارەی داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو كۆبوونەوەیەدا كەلە فەرمانداریی رێژیم لەو شارە بەڕێوە چووە، كە تێیدا نوێنەری فەرماندار، ئیدارەی ئیتلاعات، فەرهەنگ و ئیرشاد، شۆرای شار، شارەوانی، ئیمام جومعە و كەسانی جێگای باوەڕی رێژیم لەناو شار بەشدار بوون و بڕیار دراوە ناوی سەرجەم گەڕەك، شەقام و كۆڵانانە كە كوردین و تایبەتمەندیی ئەو ناوچەیەیان پێوەیە، بگۆڕدرێن.
بەپێی زانیاریی شارەزایانی ئەم مەسەلەیە ناوی زۆربەی گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی شاری روانسەر كوردین و لەناو خەڵكدا جێگایان گرتووە و گۆڕینیان جیا لە بریندار كردنی هەستی نەتەوەیی خەڵك، كێشەی جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتییان ساز دەكات.
ناوی ئەو كۆڵان و شوێنە گشتییانەی كە رێژیم دەیهەوێ بیانگۆڕێ، زۆربەیان ناوی رەسەنی كوردی، شاعیران و نووسەران و كەسایەتیی ناودار و خۆشناوی كوردن و لەناو خەڵكدا جێ كەوتوون، وەك باو رێژیم دەیهەوێ لەباتی ئەو ناوانە ناوگەلێك دەست نیشان بكات كە غەیرە كوردین و تایبەتمەندیی ئیدئۆلۆژیی مەزهەبیی كۆماری ئیسلامییان پێوە دیار بێت.
هەروەك لە ساڵانی پێشووشدا لە شوێن و ناوچەكانی دیكە لە گۆڕینی ناوی شار، گوند، شوێنە پیرۆزە و گشتییەكانی كوردستاندا رەچاوی كردووە.