![](/content/upload/1/news/49498_w920.jpg)
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ "نایف لحەجەڕۆف" بەڕێوەبەری گشتیی شۆرای هاوکاری کەنداو داوای لە ئێران کردووە لە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و هەروەها پشتیوانی لە "تێرۆریزم" واز بێتێت.
"حەجەڕۆف" جەختی کردووەتەوە هاوکاری نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و کەنداو دەتوانێت خاڵێکی گرینگ بێت بۆ بەهێزکردنی ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچە.
"عەرەبستانی سعوودی و ئامریکا" هەتا ئێستا چەندین جار ڕێژیمی ئێرانیان بە دابینکردنی چەک و چۆڵ بۆ "حووسییەکان" تاوانبار کردووە و وتوویانە ئەو مووشەکە بالیستیکانە کە "حووسییەکان" بەکاری دەهێنن دروستکراوی ئێرانن بەڵام ڕێژیمی ئێران حاشای لێ دەکات.