کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی "ئازیکۆ" لە تەورێز ماڵی خەڵکی خواردووە

11:57 - 22 رێبەندان 2720

ماوەی سێ ساڵە خەڵک بۆ کڕینی ماشین لە شیرکەتی "ئازیکۆ"ی تەورێز گرێبەستیان واژۆ کردبوو بەڵام ئەو شیرکەتە تا ئێستا ماشێنی پێنەداون.

سەرەڕای وەرگرتنی نیوەی پارەی کڕینی ماشێن لە خەڵک؛ بەرپرسانی ئەو شیرکەتە دوای دوو ساڵ بە خەڵکیان ووتووە کە چیدیکە ماشین دروست ناکەین.

شیرکەتی "ئازیکۆ" لە ماوەی ٢ ساڵدا تەنیا یەک هەزار و ٤٧ ماشینی بەرهەم هێناوە لە حاڵێکدا گرێبەستی ٦ هەزار و ٤٠٠ ماشینیان لەگەڵ خەڵک بەستووە.

بەڕێوەبەری ئەو شیرکەتە بەهۆی ئەوەیکە بەرتیلی وەرگرتووە دەستی بە سەلەمکردنی (پیش فروش) ماشینەکان کردووە.

بەڕێوەبەرانی ئەو شیرکەتە بە هاوکاریی کەسانێکی پلەبەرزی دیکەی ڕێژیم دەستیان داوەتە ئەو گەندەڵییە.

لە ئێستادا ئەو شیرکەتە سەرجەم بنکەکانی خۆی لە شارەکان کۆ کردووەتەوە.