کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی زیمنس چالاکییەکانی لە ئێران ڕاگرت

19:14 - 3 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بەهۆی دووبارە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران شیرکەتی زیمنس چالاکییەکانی لە ئێران ڕاگرت.

دەفتەری نوێنەرایەتی شیرکەتی گەورەی ئاڵمان زیمنس، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، چالاکییەکانی خۆی لە ئێراندا ڕاگرت.

ئەم شیرکەتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە شاری مونیخ، کشانەوەی خۆی لە ئێران بەهۆی دووبارە گەڕانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.

زیمنس ڕایگەیاندبوو پابەند به سنووردارکردنی هەناردەکردن بۆ ئێران و تەواوی مەرجەکانی گەڵاڵەی گەمارۆکانی ئامریکا دەبێت.

سەرەڕای زیمنس هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ شیرکەت، دامەزراوە و بانکە جیهانییەکان، ڕاگرتنی چالاکییەکانیان و هاتنەدەرەوەی خۆیان لە ئێران لەگەڵ دەسپێکردنەوەی خولی یەکەمی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران  ڕاگەیاندووه.

خولی یەکەمی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران لە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ دەستیان پێکردووه و بڕیار وایە خولی دووهەمی گەمارۆکان لە ڕێکەوتی ١٣ی خەزڵوەری ئەمساڵ دەست پێبکەن.