کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی "هۆواوی" گەمارۆکانی ئامریکای پێشێل کرد

13:53 - 11 گەلاوێژ 2720

وەزارەتی دادگوستەریی کانادا بەڕێوبەری ماڵیی شیرکەتی گەورەی "هۆواویـ"ـی چینی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران بە تاوانبار زانی.

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، سەردۆزگەری گشتیی کانادا بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەیەک ڕایگەیاند کە "مێنگ وانژۆ"، بەڕێوبەری ماڵیی شیرکەتی "هۆواوی" گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کە لەسەر ڕێژیمی ئێرانی داناوە، پێشێل کردووە و بەپێی یاسای کانادا تووشی تاوان بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگوستەریی کانادا، لە ئەگەری داخوازیی بەرپرسانی ئامریکایی بۆ ڕادەستکردنەوەی "مێنگ وانژۆ"، کانادا ئەو تاوانبارەیان ڕادەست دەکات.

بەپێی یاسای کانادا، کاتێک کەسێک بە تاوانبار بناسرێت و تاوانەکەی لەو وڵاتەدا بسەلمێندرێت، کانادا دەتوانێت تاوانبارەکە ڕادەست بکاتەوە.

"مێنگ وانژۆ" لە دێسامبری ٢٠١٨دا و بە داخوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە شاری "وێنکوور"ی کانادا دەسبەسەر کراوە و تاوانی ناوبراو دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوە.