کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتێکی ئاڵمانی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ٨ ملیۆن دۆلار جەریمە کرا

13:10 - 10 بانەمەڕ 2721

دادستانەکانی ئامریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەر ڕایانگەیاند ،شیرکەتی ئاڵمانیی ''ئێس ئێی پی'' (SAP) بەهۆی ئەوەیکە بەرهەمەکانی خۆی بە شێوەی نایاسایی بۆ ئێران هەناردە کردووە، دەبێ ٨ ملیۆن دۆلار جەریمە بدات.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەر ئەو شیرکەتە دڵخوازانە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکای ڕانەدەگەیاند، لەگەڵ سزایەکی قورستر بەروڕوو دەبووە.

لە دوای پەرەگرتنی پێشێلکارییەکانی بەرنامەی ناوکی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، ئامریکا گەمارۆ بازرگانی و ئابوورییەکانی ئەوەندی دیکە لەسەر ئێران زیاتر کرد و بەم هۆیەوە زۆرێک لە وڵاتان لە بواری وەکوو ماڵی، کەرەستەی نیزامی، ئێلێکترۆنیکی و ... ئیزنی ئەوەیان نییە کە لەگەڵ ئێران مامەڵە بکەن.

هەتا ئێستا دەیان شیرکەت و دامەزراوەی ماڵی، بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، لەلایەن ئامریکاوە سزا دراون.