کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیعەکان لە ئێراندا زوڵمیان لێ دەکرێت

12:00 - 5 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: پێڕەوانی ئایینی شیعە لە ئێران ئەگەر لە چوارچێوەی بیر و سیاسەتی ڕێژیمی ئێراندا نەبن، زوڵمیان لێ دەکرێت و تەنیا بۆ ئامانجەکانی خۆیان کەڵکیان لێوەردەگرن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران حاشا لە پرسی کورد دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش باس لە "بەرابەری و بەرادەری" دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی سڕینەوەی بیرۆکەی نەتەوەییە لەنێو نەتەوەکانی ئێراندا.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو خاڵانەی پێداگریی لەسەر دەکات، بیرۆکەی مەزهەبییە و سەرجەم نەتەوە و کەمینەکانی ئێران بە "ئومەتی ئیسلامی" لە قەڵەم دەدات.

لە ئێراندا پێڕەوی هەر ئایین و مەزهەبێک کاتێک باسی مافی نەتەوەیی خۆی دەکات، سەرکوت دەکرێت یان دەسبەسەر دەکرێت و حوکمی قورسی بۆ دەبڕدرێتەوە.

شیعەکانی ئێرانیش بەردەوام ڕەخنە لە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران دەگرن و باس لەوە دەکەن کە ئەو دەسەڵاتە مافی خەڵک ناپارێزێت و زوڵم لە خەڵک دەکات.

لە ئێراندا شیعەکان ئەگەر لەگەڵ دەسەڵات دژایەتییان کردووە، بە توندترین شێوە سزا دراون.

لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا، تەنیا یەک بابەت گرینگیی هەیە، ئەویش پاراستنی دەسەڵاتە بە هەر شێوەیەک.