کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەقام و کۆڵانەکانی دلفان دۆخیان نالەبارە

11:11 - 26 رێبەندان 2720

شەقام و کۆڵانەکانی شاری "دلفان" لە پارێزگای لوڕستان بە ڕادەیەک تێکچوونە و خراپن کە بووەتە هۆی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک.

شەقام و کۆڵان و جادەکانی شاری "دلفان" لە پارێزگای "لوڕستان" بەهۆی ڕۆچوونی زەوی و کۆنبوونی قیرەتاو و کێشەگەلی لەم چەشنە، دۆخێکی نالەباری دروست کردووە و بووەتە هۆی نارەزایەتیی خەڵک.

بەپێی وێنەگەلێک کە لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە هەڵگیراوەتەوە، پردی ٢٤ مەتریی "تاڵەقانی" لە بەردەم قوتابخانەی "یووسفوەند" دۆخێکی خراپی هەیە و بە قسەی هاووڵاتییان ڕۆژانە چەندین ماشین تووشی کێشە دەبن.

هەروەها لە ڕێگای سەراولێژیی گوندی "قومەش" بۆ "تەنگی پەری" زەوی ڕۆ چووە و بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕێگا تێک چووە کە بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر گیانی شۆفێرەکان.

ڕێژیمی ئێران کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە دەسەڵاتی خۆی بەسەر خەڵکدا سەپاندووە و خۆی بە زلهێزێکی ناوچەیی ناو دەبات، هەتا ئێستا نەیتوانیوە کێشەگەلێکی لەو چەشنە چارەسەر بکات و لەڕاستیدا نایهەوێت کە چارەسەریان بکات.