کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهریاری وتوویەتی کۆچی پزیشکان بۆ دەرەوەی وڵات پەرەی سەندووە

12:40 - 14 خەزەڵوەر 2721

"حوسێنعەلی شەهریاری" سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی ڕێژیم لە نامەیەکدا بۆ "عەلی خامنەیی" وتوویەتی ماوەی چەند ساڵە پزیشکانی گشتی هیچ هەوڵێک بۆ خوێندنی باڵا نادەن و ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر "چۆنیەتی، چەندایەتی، خێرایی و وردبوونە لەسەر خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و دەرمانی" داناوە.

ناوبراو وتوویەتی، لە ساڵی ١٣٩٦دا بۆ یەکەم جار بەشدارینەکردنی پزیشکان بۆ خوێندنی باڵا لە بواری ڕشتەکانی ئەسڵی وەک: "بێهۆشی، هەناو، منداڵان، خوێن، شێرپەنجە، نەشتەرگەریی دڵ، نەشتەرگەریی منداڵان" و هتد هەستی پێ کرا و لە ئێستادا پەرەی سەندووە.

لەلایەکی دیکەوە کۆچی پزیشکان بۆ دەرەوەی وڵات بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە بەشێک لە نەخۆشەکان بۆ دەرەوەی وڵات بنێرین یان بۆشایی پزیشکەکانمان بە هێنانی پزیشکی دەرەوە پڕ بکەینەوە.

"شەهریاری" پێکهاتە، شێوە و پڕۆسەی نەشیاوی دامەزراندن، بەردەستی پسپۆڕ، داهاتی کەمی بەردەستەکان، دیاریکردنی ئاست و ماڵیاتی ناعادڵانە بۆ پێدانی کارانە بە پزیشکەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کردەوەی پسپۆڕیی ڕاستەقینەی پزیشکەکان هەیە و لە هۆکارەکانی سەرەکیی پزیشکان بۆ بەشدارینەکردن لە خوێندنی باڵا وەسف کردووە.

بەشدارینەکردنی پزیشکان لە خوێندنی باڵا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داهاتی بژیوی ژیانی پزیشکان، کۆچی پزیشکان، کارنەکردن لە ناوچە بێبەشەکان، ڕۆیشتن بۆ ناوچە گەشەکراوەکان و هەروەها کارنەکردن لە بەشی دەوڵەتی چوون بۆ کەرتی تایبەت هەبووه.