کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەکانی ورمێ‌ لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بەردەوامە

13:48 - 14 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە شەهرەکی راژان دەستیان بە کۆ کردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکان ماوەی سێ‌ رۆژە لە شەهرەکی راژان لە بەخشی دەشتی ورمێ،‌ دەستیان بە کۆ کردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان کردووە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو هێزانە زۆر جار بەبێ‌ ئیزنی خاوەن ماڵەکان دەچنە سەر بان و دیشی ماهوارەکانیان زەوت دەکەن.
چەند رۆژ لەمەوبەریش هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕ دەستیان بەسەر ماهوارەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەدا گرتبوو.

2936.jpg


ئەو هێزانە هێرشیان بردبوە سەر گوندی خۆراسپ لە ناوچەی مەرگەوەڕ و ژمارەیەکی بەرچاو لە دیشی ماهورەی هاووڵاتییانیان کۆ کردبۆوە.