کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلێکی بارانی بەهاری کوردستانی گرتەوە

18:06 - 6 بانەمەڕ 2722

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە و لە زۆربەی شارەکان بارانێکی بەلێزمە باریوە.

لە زۆربەی شارەکانی کرماشان و ورمێ لافاو لە شەقامەکان هەستاوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەشوهەواناسی، پلەی گەرما زۆر دانابەزێت و پرکە پرکە باران دەبارێت. هەروەها هەورەتریشقە و "با" لە هەندێک شارەکان بەهێز دەبێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە باران لە کوردستان نەباری و ئەوە یەکەمجارە شەپۆلێکی بارانی بەخۆڕ کوردستان بگرێتەوە.

نەبارینی باران ببووە هۆی ئەوەیکە خەسارێکی زۆر بەر ژینگە بکەوێت و گیاوگوڵ کەم ببێت.

ئەمساڵ بەهۆی نەبارینی باران خەسارێكی زۆر بە وەرزێڕان گەیشتووە.

لە زۆربەی شارەکانیش بەهۆی نەبارینی باران ڕێژەی ئاوی بەنداوەکان زۆر لە ئاستی ستاندارد کەمتر ببووەوە.

ئەو شەپۆلە بارینە هەتا کۆتایی حەوتوو بەردەوام دەبێت و ڕێژەی بارینەکان لە شارەکانی کوردستان جیاواز دەبێت.