کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلێکی دیکەی تۆز و خۆڵ و پیسیی هەوا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە

12:22 - 3 جۆزەردان 2722

دروستبوون و هەستانی تۆز و خۆڵ لە وڵاتانی سووریە، عێراق و هاتنی ئەو تۆز و خۆڵە لە ڕێگای شەپۆلەکانی "با"وە، ئاسمانی بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران و بە تایبەت کوردستانی گرتەوە.

لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان تۆز و خۆڵ پارێزگاکانی "ورمێ، کرماشان، ئیلام، لوڕستان، سنە، تاران، ئەلئەحواز، بووشێهر، مەرکەزی و تەورێز"ی گرتووەتەوە و کێشە و گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.

بەهۆی خەستیی ئەو تۆز و خۆڵە قوتابخانە و ئیدارەکان لە زۆربەی شارەکانی ئەم پارێزگایانە داخراون و لە زۆربەی شارەکانیش باری نایاسایی ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دەرمانیی ئێران و کوردستان بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵە سەردانی هاووڵاتییان بۆ ناوەندەکانی دەرمانی زیادی کردووە و کەسانێکی زۆریش تووشی گرفتی هەناسەدان بوونە.

پێشبینیی ئەوە دەکرێت ئەو تۆز و خۆڵە هەتا ڕۆژی چوارشەممە درێژەی هەبێت.