کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عێراق بە هۆی لافاوەوە، سنوورێکی نێوان خۆی و ئێرانی داخست

12:29 - 18 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی وڵاتی عێراق، لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە پارێزگای خووزستان و لوڕستاندا، بەهۆی زۆربوونی لافاوەوە، سنوورێکی نێوان وڵاتەکەی خۆیان و ئێرانیان داخست.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی خاکەلێوە، بەرپرسانی وڵاتی عێراق، سنووری ئەلشەیب لە نێوان ئەم وڵاتە و ئێرانیان بەسەر موسافرەکان و بازرگانەکاندا داخست، چونکه لافاو ڕێژەیەکی زۆرتر لە گوندەکان دەگرێتەوە و لە ئەگەری کراوەبوونی ئەم سنوورەدا کۆچی دانیشتووانی ئەم گوندانە بۆ عێراق زیاتر دەبێت. ئەلشەیب یەکێک لە ٨ ڕێڕەوی نێوان سنووری عێراق و ئێرانه، که تا کاتی هێوربوونەوەی دۆخەکە، بەداخراویی دەمێنێت. ئەم سنوورە لە پڕهاتووچۆترین رێڕەوە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بەئەژمار دێت.

هاتنی لافاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە، کە بەداخەوە لە پارێزگاکانی لوڕستان و خووزستان خەساری زۆری بە خەڵک گەیاند؛ کە زۆربەی خەڵك بەناچاری ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە.