کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل کردەوە

13:26 - 13 جۆزەردان 2722

عەرەبستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل کردەوە تاکوو بتوانن لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و بنکە نیزامییەکانی ئەو ڕێژیمە، لە ئاسمانی عەرەبستان کەڵک وەربگرن.

ڕۆژنامەی ئیسرائیلیی "جروزالم پۆست" لەو بارەوە وتوویەتی کە ئیسرائیل و عەرەبستان بەپێی ڕێکەوتنێکی دیفاعی و ئەمنییەتی گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە عەرەبستان ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هاتوچۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ئازاد بهێڵێتەوە.

هەروەها "یائیر لاپید" وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیهەوێت هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل شەڕ دەگوازێتەوە بۆ نێو خاکی ئێران.