کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان، جێگای پشکی نەوتی ئێرانی پڕ کردووەتەوە

12:05 - 14 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: وڵاتی عەرەبستان، جێگای پشکی نەوتی ئێرانی پڕ کردووەتەوە و نەوتی "ئوپێک" سەقامگیر ماوەتەوە.

کاناڵی میدیایی "بلۆمبێرگ" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: "عەرەبستان، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا، بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیاد کردووە و جێگای پشکی هەناردەی نەوتی ئێرانی گرتووەتەوە."

ئەم کاناڵە هەروەها وتوویەتی: "هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ٢٩ ساڵی ڕابردوودا و ئامریکا، پیشەسازیی نەوتی ئێرانی تەحریم کردووە."

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: "بە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن عەرەبستان، عێراق و لیبی، بازاڕی نەوتیی ئوپێک، سەقامگیر ماوەتەوە."

جێگای باسە کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هەناردەکارانی نەوت - ئوپێک - نزیکەی ٤٠ لەسەدی نەوتی پێویستی جیهان دابین دەکەن.

ئامریکا، لێبوردوویی کڕینی نەوتی ئێرانی لا برد و بەم کارە، دەیەوێت گوشاری لەڕادەبەدەر بۆ ئێران بێت، تاکوو بەرنامەی چەکی ناوکی و مووشەکی و هەروەها پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە، ڕاوەستێنێت.