کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان هێرشێکی تری حووسییەکانی پووچەڵ کردەوە

13:40 - 6 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەرتەشی عەرەبستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی حووسییەکانی لە ئاسمانی باشووری عەرەبستان تەقاندەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بانەمەڕ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکان، کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت و هێرشی کردبووە سەر کۆگای تەقەمەنیی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی "جیزان"، لە لایەن ئەرتەشی عەرەبستانەوە پێکرا.

ژنێڕاڵێکی سعوودی بە ناوی "ئەلمالکی"، وتەبێژی هاوپەیمانیی دژە حووسییەکان بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان باسی لەوە کردووە، کە تاقیکارییەکان لەسەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نیشانی داوە، کە دروستکراوی ڕێژیمی ئێران بووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان تێکنۆلۆژیی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ حووسییەکان لە یەمەندا تاوانبارە.

دوایین جار، نێوەڕاستەکانی مانگی بانەمەڕ، "عەبدوڵا ئەلموعەلمی"، نوێنەری دایمیی عەرەبستان لە ڕێکخراوی نێونەتەوەییدا، لە پەیامێکدا بۆ بەرپرسی گشتیی ڕیکخراوی نێونەتەوەیی، جەختی کردەوە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەکی زۆر موشەکی بالیستیکی، فڕۆکەی بێفرۆکەوان و مینی دەریایی بۆ حووسییەکان ناردووە و وتوویەتی: "ئەم کارە پێشێلکردنی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەتی میللی بە هەژمار دێت".