کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان: ڕێژیمی ئێران و ئەلقاعیدە پێکەوە هاوکاری دەکەن

17:46 - 25 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی ئێتلاعاتی عەرەبستان، هاوکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعیدەی ئاشکرا کرد.

شازادە "تورکی ئەلفەیسەڵ"، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عەربستان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی "ئەلعەرەبیـ"یە، ئاشکرای کرد کە ڕێژیمی ئێران، لەگەڵ گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە هاوکاری و پەیوەندیی هەبووە.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران لە پەیوەندی و هەڵسوکەوت لەگەڵ گرووپی ئەلقاعیدە و گرووپە تووندئاژۆکانی دیکە، ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.

بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی ئێتلاعاتی عەرەبستان باسی لەوە کردووە کە ''ئوسامە بێن لادەن''، ڕێبەری پێشووی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی لە ئێران لە لایەن ڕێژیمەوە پەنایان پێدرابوو، هێرشی بۆ سەر ئێران نەکردبوو.

"تورکی ئەلفەیسەڵ"، جەختی کردەوە کە ڕێکكەوتنێک لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەلقاعیدە بۆ هێرش کردنە سەرعەرەبستان لە ئارادایە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپی ئەلقاعیدە، لە دوای هێرشی ئامریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە دەستی پێ کردووە.