کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەلی شەمخانی" بەنیسبەت ڕێککەوتنی "بەرجام" بێ‌هیوایی دەربڕی

10:06 - 26 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان "عەلی شەمخانی" سەرۆکی شورای باڵای ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران، لەسەر دانوستانەکانی بەرجام  و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی دانیشتنەکانی ڤییەن بێ‌هیوایی پیشان داوە و وتوویەتی: " کاری نوێنەرانی ئێران له وتووێژەکان بۆ بردنەپێشی ڕێککەوتنی "بەرجام" لە ڤییەن "سات بە سات" دژوارتر دەبێت".

ناوبراو وتوویەتی ئەو بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی دیکەش خستووەتە بەر باس و بۆی سەلمێندراوە کە کاری نوێنەرانی ڕێژیم لە وتووێژەکاندا تا دێت دژوارتر دەبێت.

ناوبراو هەروەها وڵاتانی ڕۆژاوایی بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە وەڕێخستنی سناریۆ لە بابەت ڕێککەوتنی بەرجام دەیانهەوێ بەڵێنەکانی خۆیان پێشێل بکەن . 

ئەو وتانەی "شەمخانی" لەکاتێکدایە کە هاوکات "میخائیل ئولیانۆف" نوێنەری ڕووسیە لە "وتووێژەکانی بەرجام" چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی وتووێژەکانی بۆ ڕێککەوتنی "بەرجام" بە ئەرێنی وەسف کردبوو.