کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەلەمەلهودا" وتوویەتی دێموکراتەکان لە کۆماریخوازەکان "نامەردتر و ناپاکترن"

11:54 - 18 خەزەڵوەر 2720

"عەلەمەلهودا" نوێنەری خامنەیی لە مەشهەد وتوویەتی هەڵەیە ئەگەر پێمان وابێت چونکە کۆماریخوازەکان لە هەڵبژرادنی ئامریکا دۆڕاون و دێموکراتەکان براوە بوونە بۆ ئێمە جیاوازییان هەیە، دێموکراتەکان لە کۆماریخوازەکان "نامەردتر و ناپاکترن".

"عەلەمەلهودا" باسی لەوە کردووە ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین دێموکراتەکان و کۆماریخوازەکان وەک یەکن و بۆ ئێمە جیاوازییان نییە و کێشەکانی ئێمە تەنیا بە پەیڕەویکردن لە خامنەیی چارەسەر دەبێت.

ناوبراو بەنیسبەت ڕێککەوتننامەی بەرجامەوە وتوویەتی بەرجام کڵاو لەسەرنانی گەوەرەی ئامریکا بوو لەسەر ئێران و ئامریکا لە بەرپرسانی ئێمە کەڵکئاژۆی خراپیان وەرگرت.

پێشتریش ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و کاربەدەستانی ڕێژیم ئیدعایان کردبوو کە سەرکەوتنی هەرکام لە "جۆ بایدن و دانڵد ترامپ" بۆ ئێران جیاوازییان نییە.