کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فراكسیۆنی‌ گۆڕان هێرشی ڕێژیمی ئێرانی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات مەحکووم کرد

10:53 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان بە نیسبەت هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە: ‌

بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان 

ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی پەلاماریی دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حیزبی دێموکرات و، بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین. بۆیە بەپێویستی دەزانین و داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت و،  بە ڕەسمی داوادەکەین کۆبونەوەی نائاسایی پارلەمان ئەنجا مبدەین بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.

 وەک فراکسیۆنی گۆران وێڕای هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان، پاڵپشتیی خۆمان بۆ خەباتی دێموکراتییانە و چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبڕین.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان 
٨ی ٩ی ٢٠١٨ی زایینی