کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فراکسیۆنی مەجلیس، خۆی لە هەموو تاوانەکانی ڕێژیم گێل دەکات

13:35 - 3 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: فراکسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوت و توندوتیژی دژی خەڵکی کوردستان، هان دەدات.

بەناو فراکسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کاتێکدا بەرامبەر بە هەموو تاوانەکانی سپا و هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستاندا بێدەنگە، لە بەیانییەیەکی چەواشەکارانەدا ڕوو بە سپای تێرۆریستی پاسداران دەڵێت: "بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە چالاکییەکانی ئەو حیزبانە لە ڕۆژهەڵاتدا بێ هەڵوێست نەبن."

لە بەشێکی ئەو بەیانییە چەواشەکارانەیەدا چالاکیی حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە چالاکییەکی شەڕخوازانە لە قەڵەم دراوە و وەک هەمیشە ناو و ناتۆرەی ناشیرین لە بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەی کورد داوە.

ئەو بەیانییەی فراکسیۆنی بەناو مافی مرۆڤی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران و داواکاریی لە بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیم بۆ بێدەنگ نەبوون لە بەرانبەر چالاکیی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هان دەدات کە دەستی بۆ سەرکوت و جەنایەتەکان لە کوردستاندا ئاوەڵاتر بێت.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و باقیی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ئەو ڕێژیمە، ڕۆژانە دەیان جەنایەت لە کوردستان ئەنجام دەدەن، بەڵام بەناو کوردەکانی مەجلیس، بەرانبەر بەو سەرکوت و جەنایەتانە بێدەنگن و داوا دەکەن سەرکوت و تاوان زۆرتر بکرێت.