کوردستان میدیا: "فوئاد مەعسووم" سەرکۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکەدا مووشه‌كبارانی بنکە و بارەگانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.
لە بەیاننامەیەکدا "فوئاد مه‌عسووم"، سه‌ركۆماری عێراق هێرشی مووشه‌كیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سه‌ر كه‌مپی خێزانه‌كان و باره‌گاكانی حیزبی دێموکرات له شاری كۆیه مەحکووم کرد.
له به‌یاننامه‌ی سەرکۆماری عێراقدا هاتووە، "ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی بۆ سه‌ر كه‌مپی خێزانه‌كان و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، زه‌نگێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكاریێكی زه‌قی سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه".
لە به‌یاننامه‌كەدا هاتووه "سهركۆمار به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ست به نیگهریانییەكی قووڵ ده‌كات، كه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری سڤیل بوونه قوربانی و زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن. هەروەها بژارده‌ی به‌كارهێنانی هێز ڕێگه چاره‌یه‌كی به‌رهه‌مدار یانیش جێگره‌وه‌یه‌كی باش نییه بۆ گفتوگۆی ئاشتیانه، هه‌روه‌ک تێگه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی ئێرانیش بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه نیشتیمانییه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتی ئێران‌دا بێت، به‌رز ده‌نرخێنین".