![](/weney-mallperr/12545.jpg)
كوردستان میدیا: نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئێران و ناوچه‌یی سه‌ردانی ڕه‌وتی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قزیان كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وتی دروستكردنی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه بوون.
نوێنه‌ری سه‌قز و بانه له‌م سه‌ردانه‌دا به هێماكردم بۆ فه‌رمانی وه‌زیری ڕێگه و بان بۆ ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز، وتی: وزاره‌تی ڕێگه و بان و شارسازیی هاوكاریی و هاوئاهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه و له هه‌وڵی ته‌واو كردنی ئه‌م پڕۆژهیهدان.
گه‌ڵاڵه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی پێش له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٧٥ و له كاته‌وه و به تایبه‌ت پاش هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی پاڵێوراوانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری وه‌ك یه‌كێك له واده ههڵبژاردنییهكانی خۆیان، ته‌واوكردن و دروست كردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قزیان له ئه‌جیندای واده ههڵبژاردنییهكانی خۆیاندا داناوه و ئێستاكه زیاتر له ٢٠ ساڵه كه له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كاندا بوودجه‌یه‌ك بۆ ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز دیاری ده‌كرێ. به‌ڵام هیچ كات ئه‌م پڕۆژه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز تا كۆتایی كاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد به ئه‌نجام ده‌گات
یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی ئه‌م پڕۆژه‌یه به ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیای وتووه: كێشه‌كانی بوودجه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه، وزاره‌تی ڕێگه و بان، كۆمپانیای فڕۆكه‌خانه‌كان، پارێزگاری كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی ئه‌م پارێزگایه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه و پلانی باشی بۆ دانراوه، ئێمه پێمان خۆش بوو بۆ ساڵێكی دیكه ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بێ، به‌ڵام به‌رپرسان واده‌یان پێ داوین تا كۆتایی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز ده‌ست به كاره‌كانی خۆی بكات.
به‌ڵام به‌پێی ڕه‌وتی ته‌واوكردن و دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌قز له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌مجاره‌ش وهێناچێ ئه‌م پڕۆژه‌یه به ئه‌نجام بگات. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه مه‌به‌ستی نوێنه‌ری سه‌قز و بانه و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی باڵای وڵات له ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه تا كۆتایی كاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد، چوار ساڵی دووهه‌می ئه‌م ده‌وڵه‌ته بێت كه هه‌ر له ئێستاوه له بیری دروشم و واده‌ی ههڵبژاردنیدان بۆی.