فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دیسانەوە بە مووشەک و کاتیوشا کرایە ئامانج و زیانی ماددیی لێکەوتەوە.
کۆمیتەی زانیارییەکانی وەزارەتی نێوخۆی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان بڵاوی کردووەتەوە کە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر پارکینگی ماشینی کەسانی مەدەنی و زیانێکی ماددیی زۆری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ئەو مووشەکانە لە ناوچەی "ئەلزەیتوون و ئەبوو غۆرەیب" هاوێژراون.
ئامریکا ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن به ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کردووە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین هێرشی مووشەکی شوێنە دیپلۆماسییەکان و بنکەی سەربازانی بیانی و باڵوێزخانەی ئامریکایان کردووەتە ئامانج.