کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فڕۆکەوانیی ئێران ئەیر ٢٠ هەزار میلیارد تمەن زیانی سەر یەک کەوتووی هەیە

16:10 - 2 رەشەمه 2720

فڕۆکەوانیی ئێران ئەیر ڕایگەیاندووە؛ ٢٠ هەزار ملیارد تمەن زیانی سەر یەک کەوتوویان هەیە و تەنانەت توانای پێدانی مووچەی پێرسۆنێل و خانەنشینەکانیانیان نییە.

"عەلیڕەزا بەرخۆر"، جێگری سەرۆکی فڕۆکەوانیی ئێران ئەیر ڕایگەیاندووە کە زیانی سەر یەک کەوتووی ئەو فڕۆکەوانییە لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٨٢٠ ملیۆن دۆلار بەرانبەر بە ٢٠ هەزار ملیارد تمەنە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "داهاتی "هۆما" بەشی پێدانی مووچەی پێرسۆنێل و خانەنشینەکانی ناکات، ڕاستی ئەوەیە کە داهاتەکان بە شێوازێک نییە کە بتوانین مووچەی مانگانەیان بدەین".

لە ئێستادا ئێران ئەیر ٢٣ هەزار مووچەخۆری هەیە کە ١٣ هەزار کەسیان خانەنشینن و سەرەڕای ئەوەش چەند سەد کەس بەشێوەی پەیمانکاری کار لەگەڵ ئەو فڕۆکەوانییە دەکەن و دەبێ مووچەکانیان بدەن.