کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٣ فیلمی دەرهێنەرانی ڕۆژهەڵات بەشدارییان لە هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک کردووە

18:44 - 1 سەرماوەز 2721

لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، سێزدە فیلم لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بەشدارن کە بریتین لە: "دوو فیلمی سینەمایی درێژ، دوو بەڵگەفیلم، پێنج کورتەفیلم و چوار فیلم لە بەشی پانۆراما".

بەشی زۆری فیلمەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، باس لە بابەتە کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتوورییەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات دەکەن و دەیانەوێت ئەوە نیشان بدەن کە چۆن قەیران و کێشە ئابوورییەکان لەسەر هەموو بوارەکانی دیکەی ژیان کاریگەرییان داناوە.

فیلمی "نانی پیرۆز" کە بەرهەمی کۆچکردوو "ڕەحیم زەبیحیـ"ـیە، ئاوڕی لەو مەترسی و کێشانە داوەتەوە کە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

هەروەها فیلمی "زاڵاوا" بەرهەمی "ئەرسەلان ئەمیری"، یەکێک لە فیلمە سەرەکییەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خەڵاتی زۆری بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک گرینگییەکی تایبەتی بە فیلمەکانی ڕۆژهەڵات داوە. هەروەها ئەم فیلمانە لە بەرهەمە هونەرییە دیارەکانی فێستیڤاڵەکەن و هەندێک لەوان لە فێستیڤاڵە نێوخۆیی و بیانییە جۆراوجۆرەکاندا خەڵاتی زۆریان بەدەست هێناوە.