کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"وەرزی کەرگەدەن\" لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی ژاپۆن نمایش کرا

19:41 - 18 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: فیلمی وەرزی کەرگەدەن لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی لە ١٣هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمەکس لە وڵاتی ژاپۆن نمایش کرا.
بەپێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتیی ١٣هەمین فێستیڤاڵی فیلمەکس، بڕیارە فیلمی وەرزی کەرگەدەن لە ١٢هەمین خولی فێستیڤاڵی مەغریبیش نمایش بکرێت.
رێوڕەسمی کۆتایی ١٣هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکس لە شاری تۆکیو له ژاپۆن بەڕێوە چوو.
ئەو فیلمە چەند رۆژ لەمەوبەریش خەڵاتی بۆقی برونزی باشترین وێنەگری بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی پلووس کامێرائیمەیج (PULS CAMERA IMAGE)ی بەدەست هێنا بوو.
فیلمی وەرزی کەرگەدەن پێشتریش خەڵاتی باشترین وێنەگری بەشی سەرەکیی شەستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییانی ئیسپانیا و خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین خولی رێوڕەسمی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک (APSA) ناسراو بە ئوسکاری ئاسیایی لە وڵاتی ئوسترالیای بەدەست هێنا بوو.