کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ، ئێرانی بۆ چوار ساڵ لە بەشداریکردن لە کێبڕکێیەکان بێبەش کرد

12:34 - 10 بانەمەڕ 2721

 فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ، بەهۆی ئەوەیکە ئێران ڕێگە نادات ورزشوانەکانی لەگەڵ ڕکابەری ئیسرائیلی کێبڕکێ بکەن، ئەو وڵاتەی بۆ چوار ساڵی لە بەشداریکردن لە کێبڕکێیەکان بێبەش کرد.

بڕیاری فێدارسیۆنی جۆدۆ دوای ئەوە ڕاگەیاندرا کە دادگای چارەسەری کێشە وەرزشییەکان مانگی پێشوو وتبووی بڕیاری هەڵپەساردنی جۆدۆی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەرکراوە، ناتوانێت بێ سنوور بێت.

ئەو دۆسییە دوای ئەوە هاتە گۆڕی کە ''سەعید مەلایی'' قارەمانی پێشووی جیهان، لە ساڵی ٢٠١٩ یانەی ئێرانی بەجێهێشت. ناوبراو وتبووی فەرمانی پێدراوە کە یارییەکانی بدۆڕێنێت هەتا لەگەڵ ڕکابەری ئیسرائیلی کێبڕکێ نەکات.

فێدراسیۆنی جیهانیی جۆدۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو، داکۆکی لە بایەخەکان دەکات و مافی بنەڕەتیی مرۆیی هەموو ئەندامانان دەپارێزێت و لەگەڵ هەموو شێوەیەکی هەڵاواردن لە ورزشی جۆدۆ بەرەنگار دەبێتەوە.

بەم پێیە هەڵپەساردنی ئێران لە بەشداریکردن لە کێبرکێیەکان کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەستی پێکرد هەتا ساڵی ٢٠٢٣ درێژەی دەبێت.