کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران لە یارییە جیهانییەکاندا هەڵدەپەسێدرێت

17:23 - 20 خەزەڵوەر 2720

"نایجێل شۆرت" جیگری سەرۆکی فێدراسیۆنی جیهانیی شەتڕەنج لە وتوویژێکدا وتوویەتی: "ئێران هەموو کاتێک لە یاساکانی فێدراسیۆنی جیهانی لای داوە و دەبێت سزا بدرێت".

"شۆرت" هەروەها وتوویەتی: "پێشنیارمان بە فێدراسیۆنی شەتڕەنجی بریتانیا داوە کە فێدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران هەڵپەسێرێت".

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە، لە ئەگەری پێشێلکردن و لادان لە یاساکانی ئەو فێدراسیۆنە، فێدراسیۆنی ئێران لەو کیبڕکێیە بێبەش دەکرێت.

ساڵی ڕابردووش فێدراسیۆنی نێونەوتەوەیی جۆدۆ، ئەندامییەتیی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێرانی بەهۆی ئەوەیکە نەیهێشت ورزشوانانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕکابەرە ئیسرائیلییەکان کێبڕکێ بکەن؛ هەڵپەسارد.

هەروەها بڕیار بوو کە فێدراسیۆنی فوتباڵی ئێران لەلایەن فێدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵەوە هەڵپەسێردرێت.

وەرزشوانانی ئێران بەهۆی ئەوەیکە لەلایەن ڕێژیمەوە ئیزنیان پێ نادرێت لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسرائیلی کێبڕکێ بکەن لەگەڵ سزای فیدراسیۆنەکانی وەرزشی بەرەوڕوو دەبنەوە.