کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان: کوشتنی هەواڵنێران لە جیهان کەمی کردووە

09:59 - 12 بەفرانبار 2721

بەپێی ڕاپۆرتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، هەر چەند ڕادەی کوژرانی هەواڵنێران لە ساڵی ٢٠٢١ لە چاو ساڵانی پێشوو کەمتر بووە، بەڵام نیگەرانییەکان لەوبارەوە هەر بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٤٥ هەواڵنێر لە جیهاندا کوژراون.

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان (  (IFJڕایگەیاندوو: "لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٥ هەواڵنێر لە سەراسەری دنیا کوژراون، بەڵام سەرەڕای ئەوە ئاماری کوژرانی هەواڵنێران لە ئەمساڵدا کەمترین ئاستی لە چاو ساڵانی پێشوو تۆمار کردووە".

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەواڵنێر تێیاندا گیانیان لەدەست داوە بریتین لە: "٩ کەس لە ئەفغانستان، ٨ کەس لە مێکزیک، ٤ کەس لە هیند، ٣ کەس لە پاکستان و زۆرترین ڕێژەی کوژراوان لە وڵاتێک بووە کە ناوی ڕانەگەیەندراوە".

"هەواڵنێرانی بێ سنوور" ناسراو بە ((RSF دوو حەوتوو پێش ئاماری کوژرانی ٤٦ ڕۆژنامەنووسی لە جیهان بڵاو کردەوە و ئەو ڕێژەیەی بە کەمترین ئاست لە سەرەتای دەسپێکی کارەکانی خۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە ڕاگەیاند.

زۆربەی هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان لە جیهان بەهۆی لەقاودانی گەندەڵی، کوشتن و کەڵکاوەژۆی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکانی خۆیان، توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.