کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"فەتحوڵڵا ئەمیری" دەرهێنەری خەڵکی ئیلام خەڵاتی فێستیڤاڵی "مینە گوتـ"ـی فەرانسەی بەدەست هێنا

12:27 - 19 خەزەڵوەر 2721

"فەتحوڵڵا ئەمیری" دێکۆمێنتسازی خەڵکی ئیلام خەڵاتی فێستیڤاڵی "مینە گوتـ"ـی فەرانسەی لە بواری پاراستنی سروشت بەدەست هێنا.

لەو فێستیڤاڵەدا بەو فیلمانەی کە کاریگەرییەکی باشیان لەسەر پاراستنی تیرەیەک هەیە، ئەو خەڵاتەیان پێ دەبەخشرێت.

فیلمی دێکۆمێنتی "لە گێژاوی لەنێوچووندا" (در گرداب انقراض) بە دەرهێنەریی "ئەمیری" وەک باشترین فیلم لەو فێستیڤاڵەدا ناسێندراوە.

لەو فیلمەدا ئاماژە بە مەترسیی لەنێوچوونی "یووزی ئێرانی" کراوە کە بەهۆی بەڕێوەبەریی ناکارامەی بەرپرسانی ڕێژیم مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.

"فەتحوڵڵا ئەمیری" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوییە و بڕوانامەی کارناسیی لە بواری بەرهەمی سینما و کارناسیی باڵای لە بواری دەرهێنەریی دێکۆمێنت هەیە.

"فەتحوڵڵا ئەمیری" هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە.