کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە ٢١ مزگەوتی لە وڵاتەکەی داخست

12:34 - 23 سەرماوەز 2721

"جراڵد دارمانان" وەزیری وڵاتی فەرانسە باسی لەوە کردووە کە ٢١ مزگەوت لە وڵاتەکەی داخراون و وتوویەتی: "لە کاتی پشکنینی ٩٩ مزگەوت، لە ٢١ دانەیاندا هێماکانی توندئاژۆیی بوونی هەبووە".

ئەو بەرپرسەی فەرانسە ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ مزگەوتی دیکە دادەخرێن. ئەو هەوڵەی وڵاتی فەرانسە بەپێی یاسای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ توندئاژۆیی ئەنجام دراوە.

بڕیاری داخستنی ئەو مزگەوتانەی کە پەرە بە بیری توندئاژۆیی دەدەن، یەکێک لە بڕیارە بەردەوامەکانی دەوڵەتی فەرانسەیە.

فەرانسە پێشتر وتبووی کە پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیە بۆ پاراستنی بناغەکانی سێکولار لەو وڵاتە زۆر پێویستە، بەڵام دژبەران ئەو گەڵاڵەیە بە دژی ئازادیی ئایینەکان دەزانن.