کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانبەرانی دەرمانخانەکانی کرماشان مووچە و تەناهیی کارییان کەمە

17:43 - 24 خەزەڵوەر 2720

فەرمانبەرانی دەرمانخانەکانی کرماشان لە کاتێکدا بە مووچەی کەمتر لە ٢ ملیۆن تمەنەوە خەریکی کارن کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی دەرمانخانەکان، تەناهیی کاریی خۆیانیش لە مەترسیدا دەبینن.

سەرۆکی ئەنجومەنی سێنفیی فەرمانبەرانی فەنیی دەرمانخانەکانی پارێزگای کرماشان وتوویەتی: "فەرمانبەرانی دەرمانخانەکان پاش ٣ مانگ لە دەستپێکردنی کار، بیمە دەبنەوە و بەشێکیش مووچەکانیان، مانگانە ١ ملیۆن و ٧٠٠ هزار تمەنە".

بە چوونە سەرەوەی ئاماری تووشبووان و قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نیگەرانیی خەڵکیش چووەتە سەرەوە و لەلایەکی دیکەشەوە کرێکاران و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی پێویستییان بە پاڵپشتیی زیاترە لەلایەن کارفەرماکانەوە کە زۆربەیان لەلایەن کارفەرماکانەوە پاڵپشتییان لێ ناکرێت.

فەرمانبەرانی دەرمانخانەکان لەو دەستە کەسانەی کۆمەڵگان کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەژێر هەڕەشەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادان، بەڵام کەمتر لە ئاستی دیاریکردنی وەزارەتی کاریش مووچە وەردەگرن و تەنانەت حەقی کۆرۆناشیان پێ نادرێت.