کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانبەرانی "ئیدارەی پۆست" لە سەقز وڵامی خەڵک نادەنەوە

19:28 - 31 بانەمەڕ 2720

فەرمانبەرانی ئیدارەی پۆستی ڕێژیم لە شاری سەقز وڵامی خەڵک بە خراپی دەدەنەوە و ئەوە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارە.

هاووڵاتییانی خەڵکی سەقز بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی نابەجێی فەرمانبەرانی ئیدارەی پۆستی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و وتوویانە کە وڵامی خەڵک نادەنەوە، لە حاڵێکدا کە خۆیان خەڵک لە پۆستگەلێک کە بۆیان دێت، ئاگادار دەکەنەوە.

کاتێک کەسێک لە ڕێگای پۆستەوە شتێکی بۆ دێت، ئیدارەی پۆست لە ڕێگای پەیامێکەوە خەڵک ئاگادار دەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیە وڵامی داواکانی خەڵک نادەنەوە و ئەگەر کەسێکیش ناڕەزایەتی دەرببڕێت پۆستەکەی تا چەند ڕۆژ پێ نادەنەوە و بە خراپترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن.

بەهۆی بیکیفایەتیی کارمەندانی ئەو ئیدارەیەوە خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە لە بەردەم ئیدارەی پۆست کۆ دەبنەوە کە لە دۆخی شپرزەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارەدا، ئەو قەرەباڵغییە هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ گیان و تەندروستیی هاووڵاتییان لەو شارەدا.