لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، فەرمانداری ڕەفسەنجان لە کاتی پرسیاری هەواڵنێرێک، بە جێگای ئەوەیکە بە ڕوونی وڵامی بداتەوە، بێڕێزی و هەڕەشەی لێ دەکات.
''پوور محەممەدی'' فەرمانداری شاری ڕەفسەنجان لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێرێک لەبارەی گەڵاڵەی ڕاگواستنی ئاو دەڵێت: ''ئەگەر ئەم پرسیارە دووپات بکەیتەوە لە دەمت دەدەم''.
ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
زۆربەی هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان لە ئێران بەهۆی لەقاودانی گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت. ئێران یەکێکە لە پێنج زیندانی گەورەی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان کە بە دەیان ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێر لە ئێران دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندانەکان کراون.