کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کەوتونەتە بەر هێرش و پەلامارێکی هێزێکی شۆڕشگێڕەوە.
دەقی ئەو ئاگادارییە بەم چەشنەیە:
ئێوارەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ۷:۳٠، هێزێکی دژی گەلی سپای پاسداران، کە بۆ ئەزیەت و ئازاری خەڵک لە شاخی شاهۆ و بناری سەردەرە لە حاڵی گەشت دابوونه، کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزێکی شۆڕشگێڕ و لەو تێکهەڵچوونەودا، دوو پاسداری ڕێژیمی ئێران کوژران و ژمارەیەکیان بریندار بوونه.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان هێزێکی زۆری سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەم ناوچەیە بڵاو بوونە و شوێنی ڕووداوەکە بە چڕی تۆپباران دەکەن.