![](/content/upload/1/news/48080_w920.jpg)
پاسداری ڕێژیم "محەممەدعەلی حەق بین" یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس لە پارێزگای گیلان و ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە مرد.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو فەرماندەیە لە شەڕێکدا لە سووریە بریندار بووە، دواتر بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە ڕاگوازراوەتەوە ئێران و دوای ماوەیەک خەواندن لە نەخۆشخانە، مردووە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران پێشتر بڵاویان کردبووەوە، ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژ پێش تووشی کۆرۆنا ببوو و دواتر مردووە.
ئەو پاسدارەی ڕێژیمی ئێران هاوکاری تێرۆریست قاسم سلێمانی بووە و لە شەڕی سووریەدا و بەتایبەتی شەڕی گرتنەوەی حەلەب ڕۆڵی هەبووە.
ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ''محەممەد حجازی'' جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سپای تێرۆریستی پاسداران، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە مرد.