ڕۆژی دووشەممە "عەمار عەبدولحوسێن" ناسراو بە "ئەبوو یاسر مووعەلیم" کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی "حەرف ئەلنەسر" لە بەغدا کوژرا.
ناوبرا یەکێک لە ئەندامانی فەرمیی گرووپی حیزبوڵڵا بووە و ڕۆڵێکی گرینگی لە کردەوە تێرۆریستییەکاندا هەبووە.
"کەتائیبی حیزبوڵڵا" گروپێکی چەکداری شیعه لە عێراقدان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی ماڵی و نیزامی دەکرێت.
کەتایبی حیزبوڵڵای عێراق ئۆکتۆبەری ٢٠٠١ لە عێراق دامەزراوە و هێزێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانه. "ئەحمەد حەمیداوی" سەرکردەی ئەم گرووپەیە و ژمارەی چەکدارەکانی بە نزیکەی ٣٠ هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێن.