کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی مەریوان لە دەرگیرییەکدا کوژرا

19:15 - 16 بانەمەڕ 2720

لە گوندی نێرگسەڵە و ئاژوان لە دەورووبەری چلچەمە و سوڵتان، لە نێوان هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و ‌هێزێکی چەکداری نەناسراو، شەڕ و دەرگیرییەک هاتە ئاراوە و فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی مەریوان کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان، پاسداری تێرۆریست سەرهەنگ "شەکیبا سەلیمی" و دوو ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوەیە بە ناوەکانی "جەعفەر نیزامپوور و محەممەد شوکری" کوژراون.

ڕێژیمی ئێران لە گوندەگانی "گوڵچیەر، گۆگجە و شاقەڵا"، هێزی زۆری ڕەوانەی شوێنی دەرگیرییەکە کردووە.

هەتا ئێستا هیچ ڕێکخراو و لایەنی سیاسی ئەو شەڕ و دەرگیرییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.