کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی پاراستن لە "خامنەیی و بەیتی ڕێبەری" لەسەر کار لا برا

12:00 - 5 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیسنا"ی ڕێژیم، "ڕەمەزان شەریف" وتەبێژ و بەرپرسی گشتیی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران وتوویەتی، بەهۆی خزمەتکردنی "ئیبراهیم جەباری" لە قۆناغی وەئەستۆگرتنی فەرماندەیی سپای "پاراستنی وەلیی ئەمر" لەلایەن فەرماندەی گشتیی سپاوە لەوحی ڕێزلێنانی پێ دراوە.

"ئیبراهیم جەباری"، خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ وەکوو فەرماندەی "پاراستنی وەلیی ئەمر" هەڵبژێردرا، هەروەها "ناوبراو یەکێک لە جێگرانی "حوسێن تائێب" لە کاتی دەسەڵاتی لە هێزی بەسیجدا بووە.

"سپای پاراستی وەلیی ئەمر" لە یەکە نیزامییەکانی تایبەت بە سپای تێرۆریستی پاسدارانە کە بەرپرسی پاراستنی فیزیکی لە "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بنکەی ڕێبەری و بیناکانی ژێر دەسەڵاتییانە. مەزندە کراوە کە ئەو یەکەیە نزیک ١٢ هەزار کەسی نیزامیی هەیە.

دوو ڕۆژ پێشیش فەرماندەی گشتیی سپا، لە حوکمێکدا "حوسێن تائیبـ"ـی لە سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی ئیتلاعات لا برد و "محەممەد کازمیـ"ـی لە جێگەی دانا.