بەرگی ۹ و ۱۰ی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لەلایان "خانەی موکریانی" هەولێرەوە لە ٧٩٥ لاپەڕەی "قەتعە وەزیریـ"ـدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەرگی نۆیەم تایبەتە بە پیتی "س" و لە ٧٩٥ لاپەڕەی "قەتعە وەزیریـ"ـدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
دوکتور "محەممەدخزری ئەقدەم" لەبارەی بڵاوی کردنەوەی ئەو دوو بەرگە کتێبە وتوویەتی: " ئەم فەرهەنگە کە لەسەر داروپەردووی پاشەواری پێشینیان ڕۆنراوە و بە تان و پۆی ویستێکی زانستخوازانەی شێوازمەندەوە تەنراوە چوار کەڵک و کاری سەرەکیی ئەدەبی، زمانی، فێرکاری و ئەنترۆپۆلۆژیکی لە ئامێزدایە".
بەرگی ١٠ پیتەکانی "ش، ع، غ، ف" لەخۆوە دەگرێ و ٩٥٨ لاپەڕەی "قەتعە وەزیریـ"ـه.
هاوکات دوکتور "حەمید حەسەنی" یەکێک لە فەرهەنگنوووسان وتوویەتی: "کاری وشەناسیی مەیدانی زۆر سەخت و تاقەت پڕوکێنە لەم بوارەدا توێژەرانی ئورووپایی، وەک "دەیڤید نیل مەکێنزی"، "ئۆسکار مان" و "ویلهێلم ئایلێرس" هەندێک بەرهەمیان لێ کەوتووەتەوە.
"فەرهەنگی زاەرەکیی موکریان" نەک هەر لەنێو کورد و ئێران، بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تاقانەیە.