کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەلەستین؛ وێنەی قاسم سلێمانی و حەسەن نەسروڵڵا سووتێنرا

12:09 - 16 رێبەندان 2721

لە  شاری "ڕەفح" لە غەزە خەڵک وێنەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" فەرماندەی پێشووی سپای قودس و "حەسەن نەسروڵڵا" ڕێبەری حیزبوڵڵایان سووتاند.

دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکەدا خەڵکی ئەو وڵاتانەی وەزاڵە هێناوە، هەر بۆیە خەڵک بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان وێنەی ئاژاوەگێڕانی سەرەکیی ئەو وڵاتانە دسووتێنن.

هەرچەند ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سامانی خەڵکی ئێرانی لە فەلەستین بۆ شەڕی ئیسرائیل بەفیرۆ داوە، فەلەستینییەکان بەو ئاکامە گەیشتوون کە یارمەتیی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو وڵاتە تەنیا بۆ دەستێوەردان و ئاژاوە بووە.

خەڵکی فەلەستین، ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە سەرچاوەی سەرەکیی ڕۆژڕەشی و تێکچوونی دۆخی وڵاتەکەیان دەزانن، هەر بۆیە وێنەی ئاژاوەگێڕانی سەرەکیی ئەو دوو لایەنە دەسووتێنن.